وێبلاگی "هەڵۆکانی زاگرۆس" بڵاوی کردووەتەوە لە عەمەلیاتێکی بەرنامەداڕێژراودا لە "سەقز" هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێران.
ئەو وێبلاگە بڵاوی کردووەتەوە مۆڵگەی سپای تێرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، جێگیر لە جادەی سەرشیو(سەقز/مەریوان/بانە) لە نزیک ئاوایی "قشڵاقی پرد" کەوتووەتە بەر هەڵمەتی سزادان لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو وێبلاگه مۆڵگەکانی سپا لە کوردستان ناوەندی ئازار و دەستی چەکدار و تاوانکاری ڕێژیمن. ئەم مۆڵگەیەی سپاش یەکێک لەو بنکە سەرکوتانە بووە کە بەردەوام دەستی لە ئازار و ئەزیەتی لاوانی خەباتکار ، تێکۆشەرانی گەل و دانیشتوانی ناوچەکە بەتایبەتدا هەبوو و جارەها لە ڕاوەدوونانی کاسبکارانی هەژاردا خەلکیان شەهید و بریندار یا ڕاکیشی گرتووخانە و ئەشکەنجەگاکان کردووه.
ئەو وێبلاگە بڵاوی کردووەتەوە هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی "نەکەرۆز" لە هەڵمەتێکی کوتوپڕدا و بە مەبەستی سزادان مۆڵگەکەیان مووشەکباران کردوووه.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو وێبلاگه ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ کاتژمێر ۲:٣٠ی خولەکی شەو پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس بنکەی قوڵە چۆماغەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لە ئاوایی "قشڵاقی پرد" لە جادەی سەرشیو کردووەتە ئامانجی هێرشکی تۆقێنەر. ئەم هێرشە چاوەڕواننەکراوەی هەڵۆکانی زاگرۆس چەکدارانی ڕێژیمی دەستەوەستان کردووە و نەیانتوانیوە لەکاتی هێرشەکەدا هیچ دژ کردەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن . ئەم پەلامارە بۆ سەر ئەو بنکە سەرکوتەی ڕێژیم دڵخۆشیی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتەوە.