کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوانی ڕێژیم بە ناوی پێشمەرگەوە لەنێو خەڵکدا جەولە لێ دەدەن

11:43 - 20 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەند جاش و بەکرێگیراوی ڕێژیم چوونەتە گوندی "دەریاوی" و مەزراکانی دەوروپشتی سەرشیوی سەقز و لە ساختەکارییەکدا خۆیان وەک پێشمەرگە بە خەڵک ناساندووە.

دوای ئەوەیکە هاووڵاتییان لەم هەوڵەی ئەو بەکرێگیراوانە ئاگادار دەبنەوە زۆر بە ساردوسڕی لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکەن.

ئەو بەکرێگیراوانە خەڵکی پیرانشار بوونە و پاش ئاشکرابوونیان دەست دەکەن بە بێڕێزی بە حیزبی دێموکرات و ڕێگا و ڕێبازەکەی.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانە چەکوچۆڵێکی زۆریان پێ بووە و دوای دەرکەوتن لە گوندی "دەریاوی"  بەرەو مووچە و مەزراکانی گوندی "سماقڵوو" بەڕێ کەوتوون کە لەوێش لەگەڵ هەڵسوکەوتی ساردی خەڵک بەرەوڕوو بوونەتەوە.