![](/content/upload/1/news/55273_w920.jpg)
ڕۆژنامەی "کەیهان" سەر بە "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی کە "زۆربەی وڵاتانی جیهان یاسایەکی پەسندکراویان بۆ چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ بەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەیە، تەنیا ئێرانە کە هیچ یاسایەکی بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نییە و بەرەڵای کردوون و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی دەسبڕی زۆر ببێت."
ئەو ڕۆژنامەیە بۆ ئەو بابەتە ئاماژەی بەوە کردووە کە "لە ئامریکا و وڵاتانی ئورووپاییەوە بگرە تا وڵاتانێکی بچووکی وەکوو کوەیت و گوام هەروەها وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی دوور وەکوو ژاپۆن و کۆرەی باشوور و چین و زۆری دیکە، یاسایەکیان بۆ چاوەدێری بەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیاندا هەیە و تەنیا ئێمەین کە نیمانە".
کەیهان بۆ ئەوەی دەستی ڕێژیمی ئیران بۆ جێبەجێکردنی گەڵاڵەی سیانەت ئاوەڵا بێت و دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک لەوبارەوە دەرنەیەت باسی ئەوەی کردووە کە ئاماری دۆسییەکانی سکاڵا لە دەسبڕەکانی نێو دنیای خوازەکی زۆر بووە و ئەگەر بە یاسایی بکرێت ڕێ لەو دەسبڕانە دەگیردرێت.
گەڵاڵەی سیانەتی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٩٩وە خراوەتە بەرباس بۆ ئەوەی بەربەست و چاوەدێرییان بەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەنێوخۆدا هەبێت کە ئەم بابەتە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە