![](/content/upload/1/news/55276_w920.jpg)
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە ڕێژەیەکی زۆر لە گیانلەبەرانی ئاویی گۆلی خوێی "بەندەرمەعشوور" سەر بە پارێزگای "ئەحواز" بەهۆی پیسی و ماددەی کیمیاییەوە لەنێو چوون.
زۆربەی کارناسانی سەر بە ڕێژیم لەنێوچوونی ئەو ماسییانەی گۆلی خوێی "بەندەرمەعشوور"یان بۆ گەرمای زۆر گەڕاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە، ماددەی کیمیایی بووەتە هۆی ئەو کارەساتە و زیانی بە ژینگە گەیاندووە.
ماسینی چاوی ماسییەکان و ڕەش و شین هەڵگەڕانییان دەرخەری ئەوەیە کە بەهۆی ماددەی کیمیاییەوە ژەهراوی بوون و لەنێو چوون.
ڕێژیمی ئێران تەواوی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و ئێرانی هەڵلووشیوە و ئەوەش ماوەتەوە بەشێوازی جۆراوجۆر لەنێویان دەبات تاکوو سوودێکیان لێ بەخەڵک نەگات و ژینگەی ئەو جوغرافیایانە لەنێو بەرێت کە ئەم کارەساتانە جێگای تێڕامانن.