کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە گوندی نییەر

18:47 - 20 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی "نییەر" سەر بە شاری "سنە" بە بۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پرسی یەکگرتنەوە، کار و چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لەو کار و چالاکییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات شیرینیان بەسەر ماڵەکانی ئەو گوندەدا دابەش کردووە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و دەربڕینی خۆشەویستیی خۆیان بۆ پێشمەرگە چالاکی بەڕێوە دەبەن.