کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "دزەی مەرگەوەڕ" هێرش کرایه سەر مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێران

23:45 - 20 گەلاوێژ 2722

"هەڵۆکانی زاگرۆس" لە عەمەلیاتێکی دیکەدا لە "دزەی مەرگەوەڕ" هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێران.

وێبلاگی "هەڵۆکانی زاگرۆس"بڵاوی کردووەتەوە لە شارەدێی "دزەی مەڕگەوەڕ"ی ورمێ هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەیەکی ڕێژیمی ئێران.

ئەو وێبلاگه بڵاوی کردووەتەوە شەوی پێنشەممە ڕێکەوتی ۱٨ لەسەر ۱۹ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی "هەڵۆکانی زاگرۆس" هەڵییان کوتاوەتە سەر "پاسگای قەزایی دزەی مەڕگەوەڕ"ی هێزی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

فەرماندە و بەکرێگیراوانی ئەو مۆڵگەیەی ڕێژیم دەستێکی باڵایان لە ئەزییەت و ئازاری خەڵکی "دزەی مەڕگەوەڕ" و ناوچەکەدا هەیە.

ئەو مۆڵگەیەی ڕێژیم بەهۆی هەڵکەوتەی جوغرافی و پێکهاتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی "دزەی مەڕگەوەر" هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە، گرینگیی تایبەتی پێدرابوو و بەردەوام هێزی دڵڕەق و بێبەزەیی و کوردکوژی تێدا داندراوە.

ئەو هەڵمەتە کوتووپڕە چەکدارەکانی ڕێژیمی بە جۆرێک تۆقاندووە تا بەیانی نەیانوێرا سەر لە مۆڵگەکەیان بێننە دەرێ. هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس دڵخۆشیی خەلکی دزە و دەورو بەری لێکەوتووەتەوە.