کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "نەغەدە" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:03 - 21 گەلاوێژ 2722

قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی گەل بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی "قەڵاتان، دیلانچەزخ و دیلانچەرخی خوارێ" چالاکیی تەبلیغییان کردووە.

پێشمەرگەکانی شار لەم چالاکییەدا با ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب لە نێو ئەو گوندانەدا گەشتیان لێ داوە و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان دەربڕیوە.

ئەو ئاڵا و ئارمە لە گوندەکان هەڵوسراوە و بووەتە هۆی خۆشحاڵیی خەڵک.