دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای "دەماوەند" تووشی ڕووداو بوونه و گیانیان لەدەست دا.
"ڕەزا ئەمینی" و " جەواد فەلاحی" دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوونه کە لە کاتی سەرکەوتن لە چیای "دەماوەند"ی تاران تووشی ڕووداو بوونە و گیانیان لەدەست داوە.
ئەو دوو شاخەوانە کوردە دوو حەوتوو پێشتر بە مەبەستی سەرکەوتن لە چیای "دەماوەند" ڕوویان لەو چیایە کردبوو.