کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێڵی ئاسمانیی ڕێژیمی ئێران بۆ مالزی بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا ڕاگیرا

12:25 - 21 گەلاوێژ 2722

هێڵی ئاسمانیی ڕێژیمی ئێران بۆ مالزی، بەهۆی ئەوەیکە فڕۆکەکانی ئێران گەمارۆی سووتەمەنییان لەسەرە و ناتوانان لە سووتەمەنیی شیرکەتەکانی مالزی کەڵک وەرگرن لە ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژەوە بە گشتی فڕینی ئەو فڕۆکانە بۆ ئەو وڵاتە ڕادەگیرێت.

"مەقسوود ئەسعەدی سامانی" بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شیرکەتەکانی فڕۆکەوانیی ڕێژیم ڕایگەیاندووە "شیرکەتی فڕۆکەی ماهان کە تەنیا شیرکەتێک بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێووەی ڕاستەوخۆ فڕینی بۆ مالزی هەبووە تەنیا ئەمڕۆ هەینی ٢١ی گەلاوێژ دەتوانێت کۆتا فڕینی خۆی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدات".

بە وتەی "ئەسعەدی سامانی" سەبارەت بە مەودای زۆری نێوان "تاران و کوالالامپوور" تەنیا فڕۆکەکانی ماهان و ئیران‌ ئێیر دەیانتوانی لە ڕێگای "مالزیـ"ـیەو فڕینەکانیان ئەنجام بدەن بەڵام لەمەو بەدواوە موسافیران دەبێ لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی بیانی هاتوچۆ بکەن.