کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێرسۆنێلی وەزارەتخانەی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

12:40 - 21 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ بەشێکی زۆر لە پێرسۆنێلی فەرمیی وەزارەتی نەوت کە لە زیاتر لە سی ناوەندی ئەو وەزارەتخانەیە کار دەکەن بە شێوەیەکی بەربڵاو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەشێک لە داواکاریی ناڕازییان بریتی بووە لە: "جێبەجێکردنی ماددەی دە، پێڕاگەیشتن بە دۆخی تەندروستی و دەرمان، ناساندن و موحاکمەکردنی تاڵانکەرانی سەندووقی نەوت، کۆتایی پێهێنان بە دامەزراندنەکانی ئینتسابی" و دەیان داخوازیی دیکە.

بەشێک لەو ناوەندانەی کە لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بەشدارییان کردووە بریتین لە: "نەوت و گازی ڕۆژاوا، نەوت و گازی گەچساران، پاڵاوتگەی حەوتەمی پارسی باشوور، فەرمانبەرانی پاڵاوتگەی شەشەم".