کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێناتۆرێکی کۆماریخوازی ئامریکا داوای هەڵوەشانەوەی ڤیزای "ئیبراهیم ڕەئیسی" کرد

18:01 - 21 گەلاوێژ 2722

"مارکۆ ڕۆبیۆ" سێناتۆری کۆماریخوازی ئامریکا لە کاردانەوە بە هەوڵی تێرۆری "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی پێشووی ئامریکا لەلایەن "شەهرام پوورسەفی" پاسدارێکی تێرۆریستی سەر بە ڕێژیمی ئێران، داوای هەڵوەشانەوەی پێدانی ڤیزا بە "ئیبراهیم ڕەئیسی" کرد.

داوای ئەو سێناتۆرە لە کاتێکدایە کە "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە هەوڵی چوون بۆ وڵاتی ئامریکا و بەشداریی لە دانیشتنەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دایە.

ناوبراو لە تویتێکدا نووسیویەتی کە پێدانی ڤیزا بە "ئیبراهیم ڕەئیسی" مەترسیی زیاتر بۆ گیانی ئامریکاییەکان دروست دەکات.