کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شنۆ/ ڕێژیم گوشاری بۆ بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکان هێناوە

12:13 - 22 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە شاری شنۆ گوشاریان خستووەتە سەر بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکان.

بەپێی زانیارییەکان ناوەندە ئەمنییەتییەکان داوایان لە بەڕێوەبەرانی ئەو کاناڵانە کردووە کە دەبێ زیاتر هەواڵ و زانیاریی پەیوەندیدار بە ڕێژیمەوە دابنێن و نابێ زۆر ڕەخنە لە دەسەڵات بگڕن و ڕوونکردنەوە بە خەڵک بدەن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەند کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو کاناڵانە بانگهێشتی دادگا کراون و بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسێردراون.

بەو کەسانە وتراوە لەو ماوەیەدا لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەواڵ و زانیارییەک کە ڕەزامەندیی بەرپرسانی ڕێژیمی پێوە نەبێت حوکمی زیندانیان بۆ دەر دەکرێت.

 ئەوە یەکەم جار نییە کە لە شاری شنۆ بەڕێوەبەرانی کاناڵە تلێگرامییەکان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان دەکرێن و هەڕەشەیان لێ دەکرێت.