کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەزاران کەس لە شاری مەهاباد بێکارن

12:16 - 22 گەلاوێژ 2722

"بارزان دانشمەند" سەرۆکی ئیدارەی تەعاون، کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی ڕێژیم لە مەهاباد وتوویەتی کە لە ٩ هەزار و ٩١٩ کەس، بە ڕێژەی ١١.٤ لەسەدیان لەو شارە کاری دیاریکراویان نییە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئیدعا دەکات کە ٧٢میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن تێچووی ٢٥٧ گەڵاڵەی کاری لەو شارە بووە، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە ٩ هەزار کەس کاریان نییە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ڕێژە زۆرە لە خەڵک بێکارن تەنیا ٧٢٥ کەس بیمەی بێکاری وەردەگرن.

نەبوونی گەڵاڵەی درێژماوەی کاری و پێڕانەگەیشتنی بەردەوام بە کەسانی خاوەنکار بووەتە هۆی دڵساردی ئەوان و ڕێژەی بێکاری بەردەوام لە زیادبووندایە.