ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ، دایە "کوبرا ساڵحی" دایکی شەهید سەروان "ئیبراهیم بەهرامپوور" لە دیواندەرە کۆچی دوایی کرد.
دایە "کوبرا" وەک دایکی شەهیدێکی کوردستان هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە کردووە.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.
شەهید سەروان "ئیبراهیم" لە شاری دیواندەرە لەدایک بووە. لە تەمەنی لاوەتیدا کە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکاتە سەر کوردستان، بۆ بەرگری لە خاکەکەی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێ.
بەهۆی لێهاتوویی و تواناییەکانی وەک فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە دیاری دەکرێت و ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.
سەروان "ئیبراهیم" ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٥٩ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شوێنێک بە ناوی "گڵەسوور" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت و هەر لەو شوێنەش بە خاکی پیرۆزی کوردستان دەسپێردرێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.