کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم دەیهەوێ قوتابخانەی شێناوێ بکاتە مۆڵگە بۆ بەکرێگیراوەکانی

13:08 - 22 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە "ماڵپەڕی کوردستان میدیا" گەیشتووە، هێندێک جاش و بەکرێگیراوی ڕێژیم بە سەرپەرستی "ش ــ پ"، دەیانهەوێ قووتابخانەی شارۆچکەی "شیناوێ" سەر بە شاری "پیرانشار" بکەنە بنکەی بەکرێگیراو و دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم.

قوتابخانەی شێناوێ ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١دا ئاگری لێ کەوتەوە کە ئەمە سووتان و گیانلەدەستدانی چەندین کچی قووتابیی لێ کەوتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە جگە لەو هەوڵە نگریسە، "ش ــ پ"، دەستی بەسەر هێندێک زەوی لە گۆڕستانی "شیناوێـ"شـدا گرتووە کە چەندین گۆڕی شەهیدی حیزبی دێموکراتیشی تێدا نێژراون.

خەڵکی "شیناوێ" کاتێک بەو هەوڵە هەلپەرستانەی ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم دەزانن لێی وەدەنگ دێن بەڵام ناوبراو لە ڕێگەی ئیتلاعات و سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە هەڕەشە لەو خەڵکە دەکات و لە ئاکامدا چەند کەسێکی دڵسۆز پەلکێشی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێن کە ئەمە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارۆچکەیەی لێ کەوتووەتەوە.