ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە تێرۆری "سەلمان ڕوشدی" بڵاویان کردووەتەوە کە بە زوویی مافی ژیان لە ناوبراو دەستێندرێ.
ڕۆژنامەی کەیهانی سەر بە ڕێژیم لەو بارەوە "ئافەرینـ"ـی بە بکوژەکە وتووە و خوازیاری ماچکردنی دەستی بکوژ بووە و وتوویەتی کە بەم زووانەش گەردنی سەلمان ڕوشدی دەبڕدرێ.
"خومەینی" ساڵی ١٣٦٧ـی هەتاوی و دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی "ئایاتی شەیتانی" ناوبراوی بە کەسێکی هەڵگەڕاو لە دینی ئیسلام وەسف کرد و فەرمانی کوشتنیشی دەرکرد.
"سەلمان ڕوشدی" نووسەری کتێبی "ئایاتی شەیتانی" و بە ڕەچەڵەک هێندی ـ بریتانیاییە.
سەلمان ڕوشدی ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەک لە ناوەندێکی فەرهەنگی لە شاری نیۆیۆرک لەلایەن کەسێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە کەوتە بەر هێرشی چەندین چەقۆ و لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
ناوبراو لە ئێستادا ناتوانێ قسە بکات و شیمانەی ئەوە دەکرێت کە چاوێکی لەدەست بدات.