کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بەشداریی لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی کانتیدێندێر لە سوئید کرد

12:34 - 23 گەلاوێژ 2722

"ئێلینا ڕەحیمی" بە سەرکەوتن لە بەرامبەر وەرزشوانانی هیندی و سوئیدی گەیشتە قۆناخی پێشبڕکێیەکانی کانتیدێندێری لاوانی جیهان کە لە وڵاتی سوئید بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گشتیی فێدراسیۆنی تێنیسی سەر مێز، لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی wtt کانتیدێندێری لاوانی هێلسینبۆرگ، "ئێلینا ڕەحیمی" لە ئاستی تەمەنی خوار ١٩ ساڵ، لە بەرامبەر "لین" لە وڵاتی سوئید بە ٣ بە ١ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

"ئێلینا" لە یاری یەکەم بە ئیمتیازی ١١ بە ٥ سەرکەوتنی بەدەست هێنا، لە گەیمی دووەم ١١ بە ٨ بە قازانجی حەریف بەڵام لە گەیمی سێهەمدا ١١ بە ٦ و لە گەیمی چوارەم ١١ بە ٢ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و وەکوو کەسی یەکەمی گرووپە دە کەسییەکە گەیشتە خشتەی سەرەکیی پێشبڕکێیەکان.

"ئێلینا" لە یاری یەکەمیشدا توانیبووی ٣ بە هیچ لە وەرزشوانی هیندی بەرامبەری خۆی بباتەوە.

ئەو پێشبڕکێیانە هێشتا کۆتاییان پێ نەهاتووە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبن.