کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەمەن داوای لە جیهان کردووە کە پێش بە دەستێوەردانە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێ

12:52 - 23 گەلاوێژ 2722

"مەعمەر ئەلئەڕیانی" وەزیری ڕاگەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکانی "یەمەن" لەگەڵ ئاماژە بە دانپێدانانی تۆڕێکی دەسبەسەرکراوی حووسییەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕۆڵیان لە قاچاخی چەکوچۆڵ لە "بەندەرعەباس" بۆ یەمەن" داوای لە شۆرای ئەمنییەت و کۆمەڵگای جیهانی کردووە کە پێش بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە بگرن.

"ئەلئەڕیانی" وتوویەتی کە ئەو تۆڕە پێکهاتووە لە چوار کەس کە مەلەوانن و بەشدارییان  لە ڕاگواستنی چەکۆچۆڵی قاچاخ لە "بەندەرعەباس" بۆ "بەندەرئەحەدیدە"دا هەبووە.

ناوبراو هۆشداریی داوە کە ڕیژیمی ئێران لە درێژەی پشتیوانییەکانی لە حووسییەکان، یاسا نێونەتەوەییەکانی خستووەتە ململانێ و بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەتی لەو پەیوەندییەدا پێشێل کردووە.

وەزیری ڕاگەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکانی "یەمەن" داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، شۆرای ئەمنییەت و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە سەرەڕای مەحکوومکردنی سیاسەتە تێکدەرانەکانی ئەو ڕێژیمە، بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە بیخەنە ژێر گوشاری چڕوپڕەوە و لەگەڵی ڕووبەڕو ببنەوە.

"مەعمەرئەلئەڕیانی" هەروەها وتوویەتی: "ئێران کەڵکاوەژوو لە میلیشیا حووسییەکان وەردەگرێت و هانیان دەدات کە خەڵکی یەمەن بکوژن و درێژە بە ئاژاوە و ناتەبایی و نائەمنی و پەرە بە بێ سەرەوبەرەیی و تێرۆریزم لە ناوچەکە بدەن و پاڵنەرێکە بۆ هەڕەشەی سەر بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان.