هاشمی گوڵپایگانی" سەرۆکی ناوەندی گەڵاڵەی "عیفاف و حیجاب" سەبارەت بە جۆری سزادانی کەسانێک کە بە بەدحیجاب ناویان دەبەن وتوویەتی کە ئەو کەسانە لەمەودوا تاوانبار نین بەڵکوو سەرپێچیکارن و لەو پەیوەندییەدا بەجێی دۆسیە و سزا یاساییەکان، جەریمەی نەختییان بۆ دەبڕینەوە.
هەروەها "جەعفەر سادقمەنش" ڕۆژی ٢١ی گەلاوێژ، وتوویەتی کە "دوژمن هەموو ڕۆڵگێڕ و ئەکتەرەکانی هێنایە سەر شانۆ و تێچوویەکی زۆری بەکار هێنا و لەژێر دروشمی ململانێ بە ناوی "حیجاب بێ حیجاب" ویستی شکست بەو گەڵاڵەیە بهێنێ بەڵام بە ئیزنی هێزی ئیلاهی نەیانتوانی".
لەو پەیوەندییەدا ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوان بە دروستکردنی کەمپەینێک ڕایانگەیاند کە هەرچەندە حیجاب دەپۆشن بەڵام دژی حیجابی زۆرەملێن و بە نیشانەی ناڕەزایەتی، بە بێ حیجاب هاتنە سەر شەقامەکان و وێنە و دیمەنیان لەخۆیان بڵاو کردەوە.
ڕیژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشی کردە سەر ئەو هەڵمەتە و بەشداربووانی ئەم ناڕەزایەتییانەی بۆ ئۆپۆزسیۆنە دژبەرەکانی خۆی گەڕاندەوە و هەروەها بە بێگانە و نەیارانی مێژوویی ئایینی شیعەی ناو بردن.