کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەڵاوێژ، ڕەمزی هەرمانی نەتەوەی کورد

13:47 - 25 گەلاوێژ 2722

بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ، ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی، ئەو ڕۆژە مێژووییەیان بەرز و پێرۆز ڕاگرت و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کرد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە مەهابادی دێموکراتەوە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و جێژنی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، لە چالاکییەکی تەبلیغییدا بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم ئەو ڕۆژەیان پیرۆز نرخاند و لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی کادر، پێشمەرگە، ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان کرد بەو هیوایە کە ئەوساڵ ببێتە ساڵی تەبایی و یەکیەتیی هەموو حیزب و لایەنەکانی کورد و هەموو خەڵکی کوردستان.

بەو بۆنەوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز شەوی ڕابردووو لەنێو شار و جاددەی سەرشیوی سەقز چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد. هەروەها لە ماڵه‌كانیان ‌٢٥ی‌ گه‌لاوێژ و یه‌كگرتنه‌وه‌یان جێژن گرت.

لە ئیلام لە شاری دەڕەشار، ئەندامانی حیزبی دیموکرات لە شوێنەکانی وەک سەیرانگای سراوی دەڕەشار، گەڕەکی ئەرازی شاری ئیلام، لەبەر دەرگای ئۆستانداریی شاری ئیلام، بەر دەرگای دادسرای ڕێژیم و مەیدانی ئەرغەوان، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغیی ٢٥ گەلاوێژ و یەکگرتنەوەیان پیرۆزبایی کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیارێکی حیزبی دەربڕی.

لە سنەی خوێناوی، ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە گەڕەکی زاگرۆس، پارکی بەهاران و حەسەناوا بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کرد.

لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە گوندی تەنگیسەری هەمیشە دێموکراتەوە ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ۲٥ گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆکرات ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد و ئاگری ۲٥ی گەلاوێژیان کردەوە و هاوکات سروودی ''من گەلاوێژم''یان بڵاو کردەوە و تەقەی شادیان کرد و وەفاداری خۆیان بە حیزبەکەیان نیشان دا .

لە بانەی ئارباباوە ڕۆڵە بەرجەگەکانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ و جێژنی یەکڕیزی لە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، شوێندانەریی و پێگەی بەرزی حیزبی دێموکراتیان بە داگیرکەران پیشان داوە.

ئەو شوێنانەی کە لە بانە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە گوندەکانی: ''نێزەڕۆ، ساوان، خواجامیر، شوێ، ماماڵ، کانیسوور، سەرقووڵ، شەڕگە، میراوای سەرێ، میراوای خوارێ، سپیدارێ، پیاوێن، بناری ئاربابا، پیرمراد، پەناگای شاخەوانی ئاربابا، کانی سەوزی ئاربابا.

لە پیرانشار و کۆنەخانی ڕۆڵە چاونەترسەکانی دێموکرات لە چالاکییەکی تەبلیغییدا بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی شکۆیان بە ٢٥ی گەڵاویژ بەخشی.

ئەو شوێنانەی کە لە پیرانشار چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە : ''مەزگەوتی  مام خەلیل، مەنتیقەی مام خەلیل، کەمەربەندیی کۆنەخانی، گەڕەکی مام خەلیل، مەزگەوتی سەلمان فارسی، کاسەکەران، مزگەوتی ئەنساری کۆنەخانی، شەقامی کۆنەخانی، بازاڕی سیگاران، ٢٤ میتری ، مزگەوتی دارولقورئان، مزگەوتی هیجرەت، مەدرەسەی شورا، مزگەوتی حەزرەتی  ئیسماعیل، تالاری خەیام، گوندی سەروکانێ

لە بۆکان پێشمەرگەکانی شار لە ''کلکەی بەردە ڕەشانی مەلالەر'' بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ٢٥ گەلاوێژیان پیرۆز نرخاند و پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە نەغەدە، لە گوندی دەشتی قوڕێ بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ٧٧٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزارانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆز نرخاند.

لە شنۆ تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ ی ڪَەلاوێژ و یەکگرتنەوە  بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و هەڵواسینی پارچە نووسراوە لە فەلەکەی هەڵەبجە و گەڕەکی ڕەحیم آباد، خۆشەوەیستی و گەورەیی حیزبی دیموکراتیان نیشان داوە.

لە مەریوان ئەندامانی بەورەی حیزبی دێموکرات  بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی لە شوێنەکانی وەک ''ئاواییەکانی کاڵی سەروو و کاڵی خواروو، جاددەی شارەکی هیجرەت و سێڕێیانی گوندی دەگا شیخان'' ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان پیرۆز نرخاند و جێژنی یەکڕیزییان پیرۆزبایی کرد.

هاوکات لە ناوچەی هاوشار لە گوندی ''قازانلی'' ڕۆلە بەجەرگەکانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەی حیزبی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کرد و لەگەڵ ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

هەروەها لە شاری شیراز لە نزیک دەروازە قورئان ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بە دوژمنانی کوردیان سەلماند کە خەباتی حیزبی دێموکرات هەروا لە پەرەگرتندایە و تا گەیشتن بە ئامانجەکانی دەست لە خەبات هەڵ ناگرێت.