کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە ناوی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بۆ شوێنە گشتییەکانی کوردستان کەڵک وەردەگرێت

10:54 - 26 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان ناوی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لەسەر شوێنە گشتییەکان دادەنێت.

هەر لەم پێوەندییەدا ڕێژیم لە شاری پیرانشار ناوی تێرۆریست "قاسم سلێمانی"ی بۆ نەخۆشخانەی نوێی ئەو شارە کە هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە دیاری کردووە.

دانانی ناوی تیرۆریست "سلێمانی" بۆ ئەو نەخۆشخانەیە ڕق و تووڕەیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

ڕێژیم لە ژێر ناوی "شەهید پەروەری" بەنیازە بە زۆر ناوی کەسانی وەک "سلێمانی" بە سەر مێشکی خەڵکدا بسەپێنێت.