کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی "بزووتنەوەی گۆڕان" بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

12:21 - 26 گەلاوێژ 2722

"بزووتنەوەی گۆڕان" بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ، ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی "حیزبی دێموکراتی کوردستان" پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.


دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سڵاو

لە یادی حەفتاوحەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، بە ناوی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتی و هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبتان و لایەنگرانتان دەکەین و هیوادارین بە یەکدەنگی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکان بتوانن هەنگاوەکانتان بەرەو پێش ببەن لە پێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات و گەلی ئێران بەگشتی.

دیارە ئەوەش بە یەک بەرنامەیی و کۆدەنگی دەبێت و هیواشمان وایە ببنە جێگەی ئومێدی سەرتاسەری و داکۆکیکاری مافە ڕەواکان. جارێکی دیکە پیرۆز بێت و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.

بزووتنەوەی گۆڕان

١٦ـی ئاگۆستی٢٠٢٢ـی زایینی

٢٥ـی گەلاوێژی ١٤٠١ـی هەتاوی