کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و جێژنی یەکڕیزی

18:55 - 26 گەلاوێژ 2722

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی ئەو ڕۆژە مێژووییەیان پیرۆز نرخاند و شکۆ و پێگەی بەرزی حیزبی دێموکراتیان لە میدانی خەبات بە دژی دوژمنانی گەل سەلماندەوە.

بەو بۆنەوە لە شاری پیرانشار ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی دێموکرات لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا ٢٥ی گەلاوێژ و یەکڕیزیی دێموکراتەکانیان پیرۆز نرخاند و ئاگری گەلاوێژیان هەڵ کرد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە : ''گوندەکانی زەنگیاوێ، کوندرێ، شنوزەنگ، زاواکێو، دایە شێخی، گردە بن، رێگای نیوان قورچاوی  شێلمجاڕان.

لە بانە، ئەندامانی تێکۆشەری دێموکرات کە ماوەی چەندین ڕۆژە لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن ئەمجارەش گڕوتین و شکۆیەکی دیکەیان بە ٢٥ی گەلاوێژ بەخشی.

ئەو شوێنانەی کە لە بانە کاری تەبلیغیی تێدا کراوە بریتین لە: ''گەڕەکەکانی ئازدگان و ساڵحاوا، بانه پشت دووکانان، بناری ئاربەبا، گوندی ئەنجێنە، بەڵەسەن، مەزرەلان، بانە باسگاکی زەرواو.

لە سنەی خوێناوی ڕۆڵە بەجەرگ و تێکۆشەرەکانی دێموکرات  بۆنەی ٧٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی دوو باڵی دێموکرات چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان ئەنجام دا و دڵی ڕێژیمی ئێرانیان هەژاند.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''چوار باغ،  ساڵۆن تەختی، فەراح، شەریف ئاوا، شەهرەک سەعدی، ئەدەب، ٢٨ی دەی، حەسەناوا هەروەها لە ناوچەی ژاوەرۆ لە گوندی ساڵیان و سەرهوویە''.

لە مەریوان ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ و یەکڕیزیان پیرۆز نرخاند و خۆشەویستی و وەفاداری خۆیان بە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە لە مەریوان چالاکیی تێدا بەرێوە چووە بریتین لە: پارکی میللەت، چوارباخ، کەمەربەندیی چوارباخ، گەڕەکی محەممەدی، ئاتەش نیشانی، مزگەوتی هەژارە، گەڕەکی کونەدێۆ، سەیرانگای گەشتیاریی زرێبار، سەیرانگای قەڵای ئیمام و گوندەکانی سەرنژمار، دەگاشێخان، تووتمەر.

هەر بەو بۆنەوە لە شارەدێی ''نێ'' سەر بە مەریوان پێشمەرگەکانی شار بە چەک و ڕەختی پێشمەرگانەوە تراکتی حیزبیان بڵاوکردەوە و هەروەها تەقەی خۆشیان کرد.

لە سەقز ڕۆڵەکانی هەردەم لە سەنگەری دێموکرات بە نووسینی دروشم و ئاگرکردنەوە ٧٧ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانیان پیرۆزبایی کرد و دڵی خەڵکی ئەو ناوچەیان شاد کرد.

ئەو شوێنانەی لە سەقز چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''حەماڵاوای خواروو و سه روو، ناوچەی گەورکی سەقز لە بەرزایەکانی فەقەی یاڵی شاخەڕەش لەپشتی گوندەکانی شێوەتوو و گوێزکوێرە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە کامیاران ''گوندی زیویە، پشت کوچکە ڕەشەکان، لەبان شیرین سوار و هێرسە و تیلەکۆ'' بە هەڵکردنی ئاگری گەلاوێژ، ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات و جێژنی یەکڕیزیی دێموکراتەکانیان پیرۆزبایی کرد.

لە مەهاباد ڕۆڵە شۆڕشگێڕ و پڕ لە هەستەکانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاویژ و یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکرات لە گوندەکانی ''قسقەلا، قوڵەسەن، بەفرەوان، سێڕای شیلاناوێ، سێڕای حەوتەوانان و سارەوانان'' تراکتی حیزبیان بڵاوکردەوە و هەروەها لە گوندی ''حاجی عەلی کەند'' ئاگری جیژنی گەلاوێژیان کردەوە و پێگەی بەرز و خۆشەویستیی حیزبی دێموکراتیان دووبارە نیشان دایەوە.

لە شارێ شنۆ  ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بە سەردانی گڵکۆی شەهیدان ''محەممەد کورد نژاد'' ناسراو بە'' محەممەدی عەلی پیرێژنێ'' پەیمانی وەفایان لەگەڵ شەهیدانی سوورخەڵات نوێ کردەوە، هەر لەو شارە ئەندامانی حیزب لە سەیداوێی خوارێ ڕووبەڕووی مزگەوتی قوبا و هەروەها لە گوندی ''تاژەندەرێ'' بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاویژ بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیروز ڕاگرت.

هاوکات لە چالاکییەکی دیکەدا، شەوی ٢٥ی گەڵاوێژ پێشمەرگەکانی شار لە گوندی سینگان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و تەقەی خۆشی ئەو ڕۆژەیان لە خەڵکی کۆردستان پێروز کرد، حزووری پێشمەرگەکانی شار لەو گوندە لە حاڵێکدا بووە کە هێزێکی زۆری دوژمن لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکرابوو، پێشمەرگەکانی شار لەو گوندە پەیمانیان نوێ کردەوە کە تا سەر دەرێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بن و تا سەرکەوتن دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرن.

لە شاری نەغەدە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر گڵکۆی ''محەممەد ئەوراز'' یادی ٢٥ی گەلاوێژیان پیرۆز نرخاند.

ئەندامانی بوێر و تێکۆشەری حیزب لە شاری بۆکان لە ''فەلەکەی موعەلم'' کە ڕێگای سەرەکی و پێوەندیی پاریزگای تەوریز بۆ پاریزگای سنە و شاری بۆکان بۆ سەقزە، بە نووسینی پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ لە پارچەیەکی ٢ لە ٣ میتری خۆشحاڵییان خستە دڵی خەڵکەوە.  

هەروەها ئەندامانی حیزب لە ''سێڕای قارنجە،  پیروەلی باغ، سریلئاوا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و هەروەها ئاگری ۲۵ی گەلاوێژیان له کێوی پشتی سریئلاوه کردووەتەوە .

هەر بەو بۆنەوە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەرپێڵ زەهاو بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆز ڕاگرت.

لە شاری ئابدانان سەر بە پاریزگای ئیلام تێکۆشەرانی دێموکرات لە چالاکییەکی تەبلیغیدا بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و جیژنی یەکڕیزییان پیرۆز نرخاند و پێشەنگایەتیی حیزبی دێموکراتیان لە ڕاستای وەدەیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد بە دوژمنان پیشان دا.

ئەو شوێنانەی کە لە شاری ئابدانان چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''گەڕەکی هەزار دەر، کوشتارگا، ڕەجایی، مەیدانی وروودی، مەیدانی ئەسڵی، شەقامی پەدافەندی نیرووی هەوایی ئەرتش، ئیدارەی پۆست، شەقامی موتەهەری و بلواری بەسیج، هەروەها لە شارۆچکەی سەراو باغ و گوندی وەچکەبوود.

لە شاری ''ئەسەدئاباد''ی هەمەدان ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات وەک حیزبێک کە سیاسەتی ئازادیخوازنەوە و ڕزگاریخوازنەی خۆی لە ڕەوتی خەباتی خۆیدا بە بەرپرسیارەتییەوە بەێوە بردووە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لە شاری کووهدەشت سەر بەپارێزگای لوڕستان ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکی لە ''مەیدانی ئیمام، مەیدانی ئیمام حوسێن و مەیدانی تەوحید''، دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانیان پیرۆزبایی کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.