بەپێی ڕاپۆرتی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، بەشێوەی توندوتیژ، هێرشیان کردووەتە سەر خانەنشینکراوانی موخابرات و ڕێژەیەکیشیان لێ دەسبەسەر کردوون.
ئەو هێزانەی ڕێژیم هەوڵیان داوە بەو شێوەیە خەنەنشینکراوان پەرتەوازە بکەن و لە مافەکانیان پاشگەزیان بکەنەوە.
خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و موخابرات لە شارەکانی کوردستان و ئێران لەوانە کرماشان، سنە، ورمێ، تاران، تەورێز و بوجنوورد ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.
ئەو خانەنشینکراوانە دروشمیان دژی کابینەی "ئیبراهیم ڕەئیسی" داوە و وتوویانە هیچ کاراییەکیان بۆ خەڵک نییە. بەشێک لە دروشمەکانیش پەیوەندیی بە داخوازییەکانی بژێوی ژیان و سیاسەتەکانی ڕێژیم سەبارەت بە هەڵکشانی مووچەی خانەنشینییەوە هەبووە.