کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک کەسایەتیی فەرهەنگی و ئایینی و زانکۆیی لە چەند شاری کوردستان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

11:39 - 27 گەلاوێژ 2722

کۆمەڵێک کەسایەتیی فەرهەنگی و ئایینی و زانکۆیی لە شارەکانی "پیرانشار، بۆکان، مەهاباد و سنە" بە بۆنەی ٢٥ی گەلاویژ و یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز کاک مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندی حیزبە خۆشەویستەکەمان و حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و هەروەها بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات، پیرۆزباییەکی گەرموگوڕ پێشکەش بە بەڕێزتان، ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەی شاخ و شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەین و هیوادارین ساڵی داهاتوو ساڵی وەدیهاتنی ئاواتەکان و ئامانجە نەتەوەییەکانمان بێت.