کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دیموکرات لە ورمێ کۆچی داویی کرد

13:34 - 27 گەلاوێژ 2722

ئەندامێکی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ''مامەند میرزایی'' کوڕی ''ئیبراهیم'' خەلکی گوندی ''مام برایم'' سەر بە ناوچەی گەلی قاسملووی ورمێ، شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژ، بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

کاک مامەند کەسێکی هێدی و لەسەرەخۆ بوو و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر پەروەردە ببوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوییەوە لەگەڵ تەشکیلاتی کۆمیتەی ورمێ لە ناوچەی گەلی قاسملوو پەیوەندی هەبووە .

کاک مامەند لە بەشی تەبلیغاتی وەک بڵاوکردنەوەی نووسراوە و بڵاوکراوەکانی حیزبی زەحمەتێکی زۆری کێشابوو و لە کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر دوژمن و ناوچەش زۆر چالاک بوو.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه وخزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.