کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بانە کۆچی داویی کرد

13:31 - 27 گەلاوێژ 2722

''سەبری سەبراوەر''  دایکی شەهید ''هادی سەبراوەر'' و هاوسەری  خوالێخۆشبوو ''حەمە مەڵا سەبراوەر'' خەڵکی شارۆچکەی ''ئارمردە'' سەر بە شاری بانە لە تەمەنی ١١٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ''سەبری'' کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید ''هادی سەبراوەر'' ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە ''ئارمردە''ی بانە لە دایک بووە.

ناوبراو دوای ئەوەیکە پەیوەست بە ڕیزکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت، ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ''نێزەرۆ''ی بانە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

ناوبراو لە کاتی شەهیدبوونی پلەی تەشکیلاتیی کادریی دەرجە ٤ی هەبووە.

تەرمی دایە ''سەبری'' لە زێدی خۆی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.