دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی "ئارەش نەزەری" و "شەهرام زارعی" توانیان بەسەر کێوی "ئالبرووسـ"ـی ڕووسیەدا سەر کەون.
ئەو دوو شاخەوانە ماوەی چەند مانگ لەمەو پێشیش توانیبوویان بەسەر کێوی "ئایلندپیکـ"ـی "هیمالیا"دا سەر کەون.
کێوی "ئالبرووس" ٥ هەزار و ٦٤٢ میتر بارستایی هەیە و یەکێک لە حەوت زنجیرە کێوی جیهان دێتە ئەژمار لە کەش و هەوایەکی زۆر ناسەقامگیری هەیە، بە جۆرێک کە زۆر جار پلەی هەوا دەگاتە ژێر ٢٦ پلەی سانتیگراد.