کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەداریی شاری بۆکان بە بێ هۆکار ماڵی خەڵک دەڕووخێنێت

12:59 - 28 گەلاوێژ 2722

سەرەڕای بوونی تاپۆ و بەڵگەی تەواو لەلایەن خاوەن خانووبەرەکان، شارەداریی بۆکان هەڕەشەی ڕووخاندنی ماڵی هەندێک لە هاوڵاتییانی نێو شار دەکات.

هاووڵاتییەکی "بۆکانـ"ـی لەو بارەوە ڕایگەیاندووە؛ سەرەڕای ئەوەیکە تاپۆ و بەڵگەی تەواوم بۆ خانووەکەم هەیە بەڵام شارەداری هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ماڵەکەم دەڕووخێنن.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها وتوویەتی؛ تا ئێستا بەشێک لە ماڵەکەمیان ڕووخاندووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ماڵەکەم بە تەواوی دەڕووخێنن.

ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییان لە بۆکان لە حاڵێکدایە کە ئەو هاووڵاتییانە تاپۆ و بەڵگەی تەواویان بۆ خانووەکانی خۆیان هەیە.

تا ئێستا شارەداریی بۆکان تەنانەت ڕوونکردنەوەی سەبارەت بەو کارە بۆ هاووڵاتییان نەداوە.