کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی "وان" له کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژوویی دۆزراوەتەوە

13:03 - 28 گەلاوێژ 2722

توێژەرانی بواری شوێنەوارناسی لە ناوچەی "گورپنار"ی سەر بە پارێزگای وان لە کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژووییان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیک بە سێ هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە.

 ئەو قەڵایە لەسەر شاخێک هەڵکەوتووە کە بەرزییەکەی دوو هەزار و ٩٠٠ میتر لە ئاستی دەریایه.

قەڵاکە لە چوار بەش و ژوورێک بۆ مردوو ناشتن پێک هاتووە.

مێژووی ئەو قەڵایە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر و بۆ سەردەمی شانشینیی ئارارات "ئورارتوو"ەکان" دەگەڕێتەوە.