کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی دەزگا و کۆمیسیۆنەکانی تەشکیلات و ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات

18:39 - 28 گەلاوێژ 2722

دەزگا و کۆمیسیۆنەکانی تەشکیلات و ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان داواکارییەکان ئاراستەی ئەندامانی حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی داواکارییەکە بەم چەشنەیە:

بۆ سەرجەم ئەندامانی حیزب لە نێوخۆی وڵات

وێڕای سڵاو و ڕێز.

دوای بڵاوبوونەوەی دوایین ڕاگەیاندراوی ڕێبەریی حیزب و دانی موژدەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، لە سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان جیا لە ئیبتکار تایبەت بە خۆتان و بە پێی مەجال و دەرفەت بەم کارانەی خوارەوە یەکگرتنەوە بکەنە دەرفەتێک بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی خەباتکارانەتان:

١ـ  دەربڕینی شادی و خۆشحاڵی و بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی

٢ـ  کۆبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان بە جل و بەرگی ڕازاوەی کوردی

٣ـ بەکارهێنانی ڕەنگی شین، جامانە و هەوری

٤ـ  سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی

٥ـ بڵاوکردنەوەی گۆرانی و موزیکی شاد و سروودە نیشتمانییەکان

٦ـ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید؛ قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی

لە هەر ڕێگایەکەوە بۆتان دەلوێ و دەگونجێ وا بکەن کە شار و دێهاتەکان لە ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی یەکگرتنەوە، حاڵەتێکی نائاسایی پڕ لە خۆشی و شادی پێوە دیار بێت.

یەکگرتنەوەتان لێ پیرۆز بێت.

دەزگا و کۆمیسیۆنەکانی تەشکیلات و ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات