کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستنەکەوتنی بێنزین لە "پیرانشار" خەڵکی تووشی سەرلێشێواون کردووە

12:59 - 29 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا خەڵک لە شاری "پیرانشار" لەگەڵ کێشەی کەمیی بێنزین بەرەڕوون و هەموو پۆمپ بێنزینەکانی نێوشار و دەوروبەریشی داخراون.

لەلایەکی دیکەوە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەلایەن ماشینەکانەوە ڕیزێکی زۆر بۆ بێنزین گیراوە و خەڵک بەتایبەت شۆفێرەکان تووشی سەرلێشێواوی بوون.

خەڵک باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم هەر ڕۆژ گوشارێکی جۆراوجۆر دەخاتە سەر خەڵک و شەڕی ڕەوانییان بۆ دروست دەکات.

ئەو شەڕی ڕەوانییە لە کاتێکدایە، کە دۆخی ئابووریی ئەو خەڵکە زۆر نالەبارە و ڕێژیم بەهۆی زێدەخوازی و سەپاندنی ئیدۆلۆژیی خۆی بەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەرەدان بە چەکی ناوکی، لەلایەن وڵاتانەوە گەمارۆی جۆراوجۆری خراوەتە سەر و تەنانەت لە دانیشتنەکانی بەرجامدا باسێکی لەسەر باشتربوونی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی نەکردووە.