کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دروستکردنی نەخۆشخانەی ڕازیی کووهدەشت بەهۆی کێشەی ماڵی ڕاگیرا

13:14 - 29 گەلاوێژ 2722

پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی ٢٥٠ تەختیی "ڕازیی کووهدەشت" سەر بە پارێزگای لوڕستان بەهۆی بێکیفایەتی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم ڕاگیرا.

پرۆژی دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵی ١٣٩٧ـەوە هاتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا بەهۆی کێشەی ماڵیی نێوان شارەداری و زانکۆی زانستی پزیشکیی ئەو پارێزگایە، درێژەدان بە دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە ڕاگیراوە.

لە ساڵی ١٣٩٩دا شارەداری زیاتر لە ٩ میلیارد تمەنی وەک ماڵییاتی سەراسایی(عوارض) بۆ زانکۆی زانست پزیشکی ناردووە کە ئەو بڕە پارەیە زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە بووە کە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ستاندارد پێویستە.

ئەو پرۆژانەی کە لە کوردستان دێنە بواری جێبەجێکردنەوە دوای ماوەیەک بە هۆکاری گەندەڵیی ماڵیی بەرپرسان ڕادەگیرێن.