بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی هەروا بەردەوامن و هاوپشتی خۆیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازنەی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات بە دوژمان پیشان دەدەنەوە.
بەو بۆنەوە ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی دێموکرات لە مەهاباد لە ناوچەی شاروێران لە شاری گوێکتەپە، بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی و هەڵدانی یووبیلی حیزبی دێموکرات لە مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم چالاکییەکی برینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و لە ئاوایی ''قزڵ قۆپی'' هەموو کۆڵانەکانیان و بە تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ ڕازاندووەتەوە و شکۆ و پێگەی بەرزی حیزبی دیموکراتیان بە نەیارانی حیزب نیشان داوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە پیرانشار بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکڕیزیی نێوماڵی دێموکرات لە گوندەکانی ''کانی بداغ، سێڕای کانی مەلا، کانی مەلا حاجی غەلدا، دایە شێخی، خورینج، کێوی قەڵاتگە، سەیرانگای خدراوێ، مێشەدێ و دوڵی گوێزان'' بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم، خۆشەویستی و شوێندانەریی حیزبی دێموکراتیان بۆ جارێکی دیکە خستە بەرچاو.
لە سەقز ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندی ''یازیبڵاغی'' بە نووسینی دروشم یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆز نرخاند.
ڕۆڵە هەردەم لە سەرنگەرەکانی دێموکرات لە بۆکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاویژ و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لە ئاواییەکانی '' جەمۆغە، تاراوا، ئەمیراباد، باغی عەلیار، تابڵۆی دەشتەسووتاوی حەمامیان، خانوو باغەکانی جاددەی میراوا بۆ حەمامیان، تابڵوکانی جاددەی بورهان و کۆڵانەکانی میراوا'' بەبڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی، گڕوتینی لەبڕەودابوونی خەباتی شاریان بە داگیرکەران سەلماندەوە .
لە کرماشان، ئەندامانی تێکۆشەری حیزب لە ''مەیدانی تاقوەسان، پردی هەوایی لە بلوار تاقوەسان و بلوار تاقوەسان'' بە نووسین و بڵاوکردنەوەی دروشمی حیزبی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و جێژنی یەکڕیزیان پیرۆزبایی کرد و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەر و چاونەترسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سنە لە ناوچەی دێولان و دەورووبەری بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی و نووسینی دروشم ئەو بۆنەیان پیرۆز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''ناوشاری دێولان، گەڕەکەکانی جەهادگەران، شافعی، ئاویەر، کەلەملە، پارک تفریحی لالە و ئاواییەکانی باشماخ، جوامێرئاوا و موارەک ئاوا.
شەوی ۲٥ لەسەر ۲٦ی گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی ڕۆڵەکانی دێموکرات لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە گوندەکانی ''بێڕاسپ'' و هەروەها لە گوندی ''جافریان سەر بە ناوچەی بەراندێز بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و یووبیلی حیزبی دیموکرات دامەزرانی حیزب دیموکراتیان پیرۆز ڕاگرت و دڵی خەڵکیان شاد کرد.
ئەندامانی پڕ لە هەست و تیکۆشەری حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاویژ لە گوندی گرکاشانی شاری شنۆ بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ چالاکییەکی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام داوە و ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دیموکراتیان لە خەڵک پیرۆزبایی کردووە و هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ڕاسپاردەیکی حیزبی دەربڕیوە.
هەر بەو بۆنەوە قارەمانی دێموکرات بۆ جاری دووهەم لە ئاوایی ''مێراو'' لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی پووستێری تایبەت بە ۲٥ی گەلاوێژ و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و یووبیلی حیزبی دێموکرات چالاکی تەبلغییان بەبۆنەی۲٥ گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی حیزب بەڕێوە برد و وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دیموکرات نیشان دا.
ڕۆڵە ئازا و بوێرەکانی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''ڕوار'' سەر بە ناوچەی ''سەوڵاوا'' بە بڵاو کردنەوەی تراکتی حیزبی، شکۆیان بە ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حزبی دێموکرات بەخشی.
هاوکات لە بانە قارەمانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە چالاکییەکی دیکەدا دڵی خەڵکیان شاد کرد و بە دوژمنانی گەلیان سەلماندەوە کە حیزبی دێموکرات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد هیچ کات لە تێکۆشان ناوەستێت.
هەروەها ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خووزستان لە شاری ''شووش'' بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا و شوێندانەری و گەورەیی حیزبی دێموکراتیان بە ڕێژیمی ئێران دووپات کردەوە.