
لە دوای دەستنەکەوتن و نەبوونی بێنزین لە پۆمپی بێنزینەکانی شاری "پیرانشار" لە شاری "سەردەشت و مەهاباد"یش بێنزین دەست ناکەوێت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە دوو شوێنی دابینکردنی بێنزینی "سەردەشت" تەنانەت یەک لیتر بێنزین دەست ناکەوێت.
خەڵکی "سەردەشت" سەبارەت بەو بابەتە گلەییان هەیە و وتوویانە کە بەرپرسان بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن چونکە خەڵک لە ماڵەوە کەسی نەخۆشیان هەیە و لە نەبوونی بێنزیندا ناتوانن ڕایگوازن.
هەروەها نەبوونی بێنزین لە شاری "مەهاباد" بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕیزی دوورودرێژی ماشین بگیرێن و خەڵکی ئەو شارە سەبارەت بەو بابەتە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان جگە لەو چەند شارە ٢٥ پارێزگا لەگەڵ کەمی و نەبوونی بێنزین بەرەوڕوو بوونەتەوە.