کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە هەوڵێکی نوێدا لە کوردستان پەرە بە جیاکاری ڕەگەزی زیاتر دەدات

11:15 - 30 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری "بۆکان" ڕێژیم لە پیلانێکی نوێدا دەیهەوێ زیاتر پەرە بە جیاکاریی ڕەگەزی بدات و نێوان دەخاتە مابەینی ژن و پیاوی ئەو شارە.

بەپێی زانیارییەکان، لە پارکی ساحلیی "بۆکان" شوێنێکیان کێشاوە و وەکوو پارکی ژنان دیارییان کردووە بەڵام بە خۆشییەوە ژنان و کچان سەردانی ناکەن و پیلانەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.

پێشتریش ڕێژیم هەوڵی دا لە کۆبوونەوەی ڕێوڕەسم و شایی و زماوەندەکان لە تالارەکاندا، ژن و پیاو جیا بکاتەوە، تەنانەت بۆ ئەو بڕیارە سزای جەریمەشی دیاری کردبوو بەڵام خەڵک گوێیان بە هەڕەشە و جەریمەی ڕێژیم نەدا و لەوێش پیلانی رێژیم پووچەڵ کرایەوە.

ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە جیاکاریی ڕەگەزی بەڕێوە بردووە و ژنانی لە زۆربەی مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەش کردوون تەنانەت پیاوەکانیش لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە مافیان خوراوە و هەر دوو ڕەگەز دەچەوسێندرێنەوە.