
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ڕاستای سیاسەتی پەروەردەی ئیدئۆلۆژیکی خۆی لە شارەکانی پاریزگای ورمێ قوتابخانەیەکی بە ناوی ''مەکتەبی ئەلنەبی'' بۆ منداڵانی پێش دەبستانی و تا پۆلی شەشی سەرەتایی کردووەتەوە و خەریکی ناونووسیی قوتابییانن.
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی ''کوردستان میدیا''ی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا سپای پاسداران بەناو قوتابخانەی ''مەکتەبی ئەلنبی'' لە شاری پیرانشار لە شەقامی پاسداران نزیک ئاپارتمانەکانی گەڕەکی ''مام کەریم'' کردووتەوە کە هەموو بەناو مامۆستاکان پاسدار و ئاخوندن و ئەو شوێنە کراوە بە بنکەیەکی پەروەردی سیخوڕ بۆ سپای پاسداران.
لەو پێوەندییەدا یەکیەتیی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان داوا لە دایک و بابی قوتابییانی سەرەتایی لە پاریزگای ورمێ و بە تایبەت خەڵکی پیرانشار دەکات کە لە داوی سپای پاسداران وریا بن و منداڵەکانیان لەو بەناو قوتابخانانە ناونووسی نەکەن.