کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ بەڕێز: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت: پیرۆزبایی
وێڕای سڵاو و ڕێز
لەلایەن سەرکردایەتی و کادر و ئەندامانی "کۆمەڵە" پیرۆزبایی ٧٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لە سەرجەم کادر و ئەندامانی ئەو حیزبە دەکەین. هەروەها کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە پشتبەستن بە هێز و ورەی خەڵکی کوردستان بێ وەستان لە خەبات و چالاکی بۆ وەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی خەڵک بەردەوام بوون لە ئێستاشدا لەسەر ئەو ڕێگایە شێلگیرتر بن.
هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە ـ سلێمانی
فەرزین کەرباسی