کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەنیا ٤٠ لەسەدی بەنداوی پارێزگای "ئیلام" ئاوی تێدایە و بەرەو وشکبوون دەچێت

12:19 - 30 گەلاوێژ 2722

وشکەساڵیی بەردەوام و کەمتەرخەمی و نەشیاوبوونی بەرپرسانی ڕێژیم، بووەتە هۆی وشکبوون و کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی پارێزگای "ئیلام".

بەپێی بڵاوکراوەی کارناسانی ئاوی ناوچەی پارێزگای "ئیلام"، بەنداوی "ئیلام"، کە ئاوی خاوێن و خواردنەوەی شاری "ئیلام" دابین دەکات لە ئێستادا دەفرایەتیی پاشەکەوتکردنی تەنیا ٤٠ لەسەد ئاوی تێدایە.

بە وتەی بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیم ڕێژەی پاشەکەوتکراوی ئاو تەنیا بەشی هەتا پاییز دەکات.

وشکەساڵییەکانی پارێزگای "ئیلام" لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە بە شێوەیەک کە ڕێژەی بارانەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٥ لەسەد دابەزینی هەبووە.

بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیم تەنیا وشکەساڵی بووەتە هۆی وشکبوونی ئەو بەنداوە بەڵام ئەو ڕێژیمە سیستماتیک خەریکی تێکدانی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکانە و بە بیانووی لێدانی بەنداو کە ئاوەکەیان ڕادەگوازێتەوە بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران، ژینگەی کوردستانی وێران کردووە کە ئێستا بەنداوەکانیش بەرەو وشکبوون دەچن.