
"موجتەبا بەخشی پوور" نوێنەری ڕێژیم لە شاباد و داڵاهۆ لە مەجلیسی ڕێژیم، "شاباد"ی وەکوو بێکارترین شاری ئێران ناو بردووە.
خەڵکی ئەو ناوچەیە داوای دامەزراندنی پێترۆشیمی و ڕێگای ئاسنینی کرماشان بۆ "شاباد"یان کردووە.
خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە ئەو تێچوویەی کە لە ڕێگای ئاسنینی کرماشان ـ شاباد دەبوایە خەرج بکرێ لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای کرماشان بۆ مەلایەر سەرف کراوە.
ئەوان هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە لایەنی پەیوەندیدار هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو ناوچەیە نەداوە و داوای خەڵک تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.