کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی شاخەوانانی کوردستان بەسەر کێوەکانی ئێران و جیهان

12:34 - 30 گەلاوێژ 2722

دوو شاخەوانی خەڵکی بانە بە ناوەکانی "عەتا فەتحوڵڵاهی" و "حیسام فەتاحی" توانییان بەسەر کێوی "خانتانگری" بە بەرزایی ٧ هەزار و دە میتر، هەڵکەوتوو لە وڵاتی قەزاقستان سەرکەون.

هەر لەو پەیوەندییەدا گرووپی شاخەوانانی شاری شنۆ توانیویانە بە سەر کێوی دەماوەند کە ٥ هەزار و ٦٧١ میتر بەرزایی هەیە و وەک بەرزترین کێوی ئێران دێتە ئەژمار سەرکەون.

ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوپێش دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان توانیبوویان بە سەر کێوی ئالبرووسـ"ـی ڕووسیەدا سەرکەون.