بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات، کوردستانییان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران خۆشحاڵی خۆیان بەو بۆنەوە نیشان دەدەن و چالاکی بەڕێوە دەبەن.
ڕێکەوتی ٢٩ لەسەر ٣٠ـی گەلاوێژی ١٤٠١ـی هەتاوی ئەندامانی نهێنیی حیزب لە شارەدێی دزەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ئەندامانی حیزب بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ـی گەلاوێژ و بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان چالاکییان بەڕێوە بردووە و شادی و خۆشحاڵیی خۆیان لەو بارەوە نیشان داوە.
هەروەها لە شاری تاران، ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردووەتەوە و شادی و خۆشحاڵیی خۆیان سەبارەت بەو پرسە نیشان داوە.
ئەوان وێڕای ناردنی سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدان بەڵێنییان نوێ کردووەتەوە کە هەتا سەر لەسەر ڕێبازی دێموکرات پێداگری دەکەن و ئەو ڕێگایە بەرنادەن.