کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی بۆکان لەگەڵ کێشەی بێ‌ئاوی بەرەوڕوون

18:09 - 30 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتووە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" سەرەڕای بوونی ئاوێکی زۆر لە شاری "بۆکان" بێ‌ئاوی بەرۆکی خەڵکی ئەو شارەی گرتووەتەوە.

خەڵکی ئەو شارە باس لەوە دەکەن کە ڵەگەڵ ئەوەیکە ئەمساڵ بەنداوی "بۆکان" پڕە لە ئاو بەڵام ڕێژیم خەڵکی لە ئاوی ئەو بەنداوە بێبەش کردووە و ئاوی ئەو شارە بۆ پارێزگای "تەورێز" بەڕێ دەکات.

خەڵکی ئەو شارە هەتا ئێستا چەند جار بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە سەردانی ئیدارەی ئاویان کردووە و بەلێنیان پێداون کە بۆڕییەکی ئاو لە بەنداو بۆ نێو شار ڕادەگوازن و کێشەی بێ ئاوی چارەسەر دەکەن.

 زیاتر لە پێنج ساڵە ئەو بەڵێنییەی ئیدارەی ئاو لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و کێشەی خەڵک چارەسەر ناکەن.