بەشێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات بە ناردنی پەیام دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و ئەو هەنگاوەیان لەم کاتە هەستیارەدا، هیوا و گڕوتینێکی نوێ بۆ خەبات دژ بە ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێران وەسف کرد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، مامۆستایان، پزیشکان و پەرەستاران لە سەرجەم شارەکانی کوردستان هیوایان خواست کە ئهم یهكگرتووییه ببێته هۆی ئهوهی كه بتوانین خاک و نیشتمانەکەمان لهژێر دهستی داگیركهران ڕزگار بكهین.
هەروەها پەیمانی ڕێز و وەفادارییان بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان نوێ کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی هەر جۆرە ئەرکێکی حیزبی دووپات کردەوە.