بە دوای ڕاگەیاندنی ڕاگەیەندراوی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، ئەو هەواڵە زوو ڕەنگدانەوەی تایبەتی لەسەر میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ـی گەلاوێژی ١٤٠١ـی هەتاوی لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا، دوو لایەنی حیزبی دێموکرات یەکیان گرتەوە.
بە دوای ئەوەدا هەر زوو هەواڵەکە ڕەنگدانەوەی تایبەتی لەسەر ڕاگەیاندن و میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان بە دوای خۆیدا هێنا.
زۆربەی ڕاگەیاندن و میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان لە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان وەکوو پرسێکی گرینگ باسیان کردووە و هێناویانەتە بەر باس.
یەکگرتنەوە و وەسەریەککەوتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات وەکوو یەکێک لە گەورەترین و ڕیشەدارترین حیزبی کوردی دەتوانێ کارتێکەریی گرینگ و شوێندانەری هەبێ و هەموو لایەک بە گرینگییەوە باسی ئەو پرسە دەکەن و هەڵسەنگاندنی تایبەتی بۆ دەکەن.