کۆمیتەی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێزان ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه
زۆر خۆشحاڵین که پرۆژەی یەکگرتنەوەی حیزب سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و ناوچەکە لە دۆخێکی هەستیاردان و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات بەشێک لەو بەرپرسیارێتییەیە که حیزبی دێمۆکرات بەرانبەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیەتی.
هەستیاری هەنووکە و یەکگرتنەوە ئەو هیوایە لەنێو کوردستان سازدەکات که وزەیەکی نوێ لە بزووتنەوەی نەتەوەیی_دێمۆکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەر هەڵدەدات و بەو هیوایەی که ئەو وزە نوێیە، نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا لە ئاواتەکانی نزیک بکاتەوە.
"سەرکەوێ بزووتنەوەی نەتەوەی دێمۆکراتیکی کوردستان
بڕووخێ ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی
کۆمیتەی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکان
شاهۆ حوسێنی