کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکییەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی یەکگرتنەوە پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

13:39 - 31 گەلاوێژ 2722

یەکییەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە!

بەڕێزان:

کاک مستەفا هیجری

کاک خالید عەزیزی

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، یەکبوونەوە و یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئێوەی تێکۆشەر و خەباتگێڕ و کادر و پێشمەرگەی شاخ و شار و لایەنگران و دۆستانی حیزب و خەڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.

یەکبوونەوەی حیزبی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی کە ئەزموونی ١١مانگ حکوومەتداری و دەیان ساڵ خەباتی زیڕین و پرشنگداری چەکداریی بۆ وەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد، بە دژی سیستمە دیکتاتۆر و سەرەڕۆکانی  پاشایەتی و ئاخوندی هەیە، هەنگاوێکی مەزن و جێگای بایەخە بۆ خەبات و تێکۆشان و شکۆی زیاتر بە حیزبی دێموکرات دەدا، جێگای پشتیوانی و دەسخۆشیی مامۆستایانی سەنگەری زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستانە.

بەردەوام بێ خەباتی شار و شاخ

یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

٣١ گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی