کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"جەماڵ ساڵح سلێمان" سەرۆکی گشتیی عەشیرەتی قوبادی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزب کرد

17:26 - 31 گەلاوێژ 2722

"جەماڵ ساڵح سلێمان" سەرۆکی گشتیی عەشیرەتی قوبادی، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزب کرد.

دەقی پەیامی ناوبراو بەم چەشنەیە:

بەناوی خودای گەورە

پەیامی پیرۆزبایی

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و خەڵکی شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەناوی عەشیرەتی قوبادییەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین.

هەنگاوی شێلگیرانەی یەکگرتنەوەی حیزبی دیمۆکرات دڵی هەموو کوردێکی بەئەمەگی ڕێگای کوردایەتیی خۆش کرد و پێشمانوایە قۆناغێکی گەورەیە لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاسۆیەکی گەشە بۆ داهاتووی نەتەوەکەمان و سەربەخۆیی کوردستان.

ئومێد دەکەین ئەم بۆنە گرنگە ببێتە بناغەی چاندنی تۆوی برایەتی و دۆستایەتی لەنێو گەلی کورددا لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.

دووبارە پیرۆزە ئەم یەکگرتنەوەیە و بەهیواین لە داهاتوودا یەکگرتنەوەی نیشتمانی چواربەشکراویش بە چاوی خۆمان ببینین.

جەماڵ ساڵح سلێمان سەرۆکی گشتیی عەشیرەتی قوبادی

٣٠ـی خەرمانانی ٢٧٢٢ـی کوردی.

٢١ـی ئابی ٢٠٢٢ـی زایینی