کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماشینسازانی ئێران زیاتر لە ١٠٠ هەزار میلیارد زیانیان لێ کەوتووە

12:28 - 12 گەلاوێژ 2722

ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ماشینسازانی ئێران زیاتر لە سەد هەزار میلیارد، زیانیان پێ گەیشتووە.

ماشینسازانی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هەندێک سیاسەتی ئابووری دەوڵەتەوە زیانێکی گەورە بە ڕێژەی ٤.٨ میلیارد دۆلاریان لێ کەوتووە.

بەپێی بڵاوکراوەکانی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی ڕێژیم زیانی سێ شیرکەتی "ایران خودرو"،  "سایپا" و "پارس" لەسەریەک تا کۆتایی ١٤٠٠ لە سەد هەزار میلیارد لای داوە و تا ئێستاش ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە.

ڕێژیمی ئێران نزیک بە چوار ساڵ لەوە پێش بە بیانووی "سازماندەیی پاشەکەوتی ئەرزی" هاوردەکردنی ماشینی تاکەکەسیی قەدەغە کرد و تا ئێستاش ئەوە هەروا بەردەوامە.

بەو زیانەی کە لە شیرکەتی ماشینسازانی ئێران کەوتووە، دەتواندرێ نزیک بە  ١٠لەسەدی پشکی گەورەترین کۆمپانیاکانی ماشینسازیی جیهان بکڕدرێت.