کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"تەڤگەری چاکسازی کوردی لە سووریە" پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزب کرد

11:19 - 1 خەرمانان 2722

"تەڤگەری چاکسازیی کوردی لە سووریە" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پیرۆزبایی

برای بەڕێزمان کاک "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برای بەڕێزمان کاک "خالید عەزیزی" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی دەفتەری سیاسی هەر دوو حیزبی دێموکرات

سڵاو و ڕێز...

ئێمە وەکوو بزووتنەوەی چاکسازیی کوردی لە سووریە بە خۆشحاڵی و شانازی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ڕێبەری و تێکۆشەران، ئەندام و سەرجەم دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات.

هێڤیدارین یەکگرتنەوەی حیزبتان ببێتە فاکتەری پێشڤەچوون و سەرکەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

بێگومان یەکبوونی حیزبتان کاریگەرترین چەکمانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانی دوژمن و ناحەزانی گەلی کورد.

بە باوەڕی ئێمە یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێموکرات بەرز دەنرخێنین.

لە کۆتاییدا دووبارە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و سڵاو لە خەبات و بەرخۆدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.

هەر بژین و سەرکەوتوو بن بۆ کورد و کوردستان
فەیسەڵ یووسف
لێپرسراوی گشتیی بزووتنەوەی چاکسازی کوردی لە سووریە
قامیشلوو

٢٢/٨/٢٠٢٢ـی زایینی